ڤیدیۆ..بومەلەرزیەکی بەهێز ویلایەتی ئالاسکای هەژاند

- 11/30/2018 10:34:00 PM 89394 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمرۆ هەینی کاتژمێر ٧:٢٥ خولەکی سەرلەبەیانی بە کاتی ویلایەتی ئالاسکا لە ئەمەریکا، بومەلەرزەیەکی بەهێز بەگوڕی ٧.٠ پلەی رێختەر ئەو ویلایەتەی هەژاند.

دانیشتوانی شارۆچکەی کۆدیاک و ئانکۆرەیج بۆ هەڵهاتن لە مەترسی سەرهەڵدانی زریانی تسونامی ماڵەکانیان چۆڵکرد، زۆرێک لە شەقامە سەرەکییەکانیش شەقبوون.

لەو بارەیەوە سەنتەری جیلۆجی و کەشناسی ویلایەیەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمرۆ بە کاتی ئەمەریکا زنجیرەیەک بومەلەرزە لە ویلایەتی ئالاسکا رویداوە، دوو بومەلەزەی بەهێزیش بە گوڕی ٧.٠ و ٥.٨ سەنتەری شارۆچکەی ئانکۆرەیجی هەژاندووە.

هەروەها ئاماژەشی بەوەداوە، سەرەرای شەقبوونی چەند شەقامێکی سەرەکی چەندین بینا و باڵەخانەش درزی گەورە لە دیوارەکانیاندا دروستبووە، بەڵام هیچ ئاماژەیەک بە ژمارەی قوربانیان نەدراوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP