ئێران مامه‌ڵه‌كردن به‌ دۆلارى له‌گه‌ڵ گه‌شتیار و بازرگانان ڕاگرت

- 11/28/2018 8:38:00 PM 17982 جار خوێندراوەتەوە
دراوی هەردوو وڵاتی ئێران و ئەمەریکا

خه‌ندان-

به‌پێى نوسراوێكى بانكى ناوه‌ندى عێراق، سه‌رۆكى ژووره‌ بازرگانییه‌كانى ئێران بڕیاریداوه‌ به‌ ڕاگرتن و مامه‌ڵه‌نه‌كردنى دۆلار بۆ ئه‌و گه‌شتیار و بازرگانانى عێراق كه‌ دێنه‌ وڵاته‌كه‌یه‌وه‌".

به‌پێى نوسراوه‌كه‌ كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست خه‌ندان كه‌وتووه‌" ئێران هه‌موو جۆره‌ مامه‌ڵه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ گه‌شتیاران و بازرگانان به‌ دراوى دۆلار ڕاگرتووه‌"

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا بانكى ناوه‌ندى عێراق داوا له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ ده‌كات، بازرگانان و گه‌شتیاران ئاگادار بكات، له‌ كاتى گه‌شته‌كانیاندا دۆلار بۆ چوونه‌ نێو خاكى ئێران به‌كارنه‌هێنن، به‌ڵكو مامه‌ڵ به‌ دراوێكى دیكه‌وه‌ بكه‌ن".

دەقی نوسراوەکەی بانکی ناوەندی:



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP