عێراق رەتیدەکاتەوە لە بەرامبەر روخاندنی رژێمی سەدامدا، ترەمپ داوای نەوتی کردبێت

- 11/27/2018 10:27:00 PM 24457 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەرپرسانی کابینەکەی حەیدەر عەبادی ئەو راپۆرتانەی میدیای ئەمەریکی رەتدەکەنەوە سەبارەت بە داواکاری ترەمپ لە قەرەبووکردنەوەی وڵاتەکەی لە بەرامبەر روخاندنی رژێمی سەدامدا.

لە چەند رۆژی رابردودا، لە میدیای ئەمەریکادا راپۆرتێک لەسەر کۆبوونەوەکەی ساڵی رابردوی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشوی عێراق بڵاوبووەوە، بەپێی ئەو راپۆرتانە ترەمپ لەو کۆبونەوەیەدا داوای لە عەبادی کردووە لە بەرامبەر ئەو زیانە مادیانەی بەر واشنتن کەوتووە بەهۆی پرۆسەی روخاندنی رژێمی سەدام، عێراق بە پێدانی نەوت قەرەبوی واشنتن بکاتەوە.

عەلی ئەلسنایدی، بەرپرسی باڵای حزبی نەسر بە بەغداد تودەی راگەیاندووە، ئەو راپۆرتانە بێ بنەمان و" ترەمپ هەرگیز داوایەکی لەو جۆرەی نەکردووە".

"عێراق وڵاتێکی خاوەن سەروەرییە، هیچ وڵاتێک بۆی نیە، هەژمون و خواستی خۆی بەسەردا بسەپێنێت" ئەلسنایدی وای وت.

بەگوێرەی میدیا ئەمەریکیەکان، سەرچاوەیەکی ئامادەبوو لە کۆبونەوەکەی نێوان عەبادی و ترەمپ پێی راگەیاندوون، "کۆبوونەوەکە لە ئاستێکی دیپلۆماسی زۆر نزمدا بووە..ترەمپ سیمایەکی گاڵتە ئامێزی لەسەر روخساری دروستکردووە و وتویەتی، ئەی کەواتە چی لە نەوتەکە بکەین".

بڕی تێچوی شەڕی ئەمەریکا-عێراق(٢٠٠٣-٢٠١٠) بە زیاتر لە ٢ تریلیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت کە بەرامبەر بە  شەش هەزار و ٣٠٠ دۆلار بۆ هەر تاکێکی ئەمەریکی.

نیشانەکردن :

#آ،م

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP