بەڤیدیۆ..هۆکاری ئاگرە گەورەکەی ساڵی رابردووی ویلایەتی ئاریزۆنا ئاشکرابوو

- 11/27/2018 9:19:00 PM 17482 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ساڵی رابردوو، ئاگرێکی گەورە ناوچەیەکی دارستاناوی ویلایەتی ئاریزۆنیای گرتەوە، کە بە هۆیەوە  زیانێکی زۆری مادی لێکەوتەوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی گرتەیەکی ڤیدیۆییەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە لە لایەن ئەفسەرێکی پۆلیسەوە بڵاوکراوەتەوە، هۆکاری ئەو ئاگرکەوتنەوەیە  ئاشکرابوو.

بەپێی گرتەڤیدیۆییەکە ئەو ئەفسەرە کە پاسەوانی سنوریی ئەو ناوچەیە بووە بەبۆنەی ئەوەی هاوژینەکەی منداڵی کوڕی دەبێت، برێکی زۆر تەقەمەنی دەتەقێنێتەوە، لە ئەنجامدا گڕ لە پوشی ئەو ناوچەیە بەردەبێت و ئاگرەکە پەرە دەسێنێت بۆ درەختەکانی ئەو ناوچەیە.

ئەو ئاگرە بە یەکێک لە پڕزیانترین ئاگرەکانی ساڵی رابردووی ئەمەریکا هەژمار دەکرێت، بەهۆیەوە زیاتر لە ١٨٨ ملیۆن مەتر دوجا دارستان و پاوان سوتان و زیانی زیاتر لە ٤ ملیۆن دۆلاری لێکەوتەوە، بۆ ماوەی یەک هەفتە ٨٠٠ ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کۆنترۆلکردنەوی ئاگرەکەبوون.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP