سلێمانى ؛ هاوڵاتییه‌ك كۆتایى به‌ ژیانى خۆى هێنا

- 11/27/2018 8:14:00 PM 63263 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى ده‌ڵێت" له‌ گه‌ڕه‌كى زه‌رگه‌ته‌ى شارى سلێمانى هاووڵاتییه‌ك له‌ ماڵه‌كه‌ى خۆیدا به‌ هه‌ڵواسراوى دۆزراوه‌ته‌وه‌"

نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌ خه‌ندان-ى وت" هاووڵاتییه‌كه‌ ناو (ش.م) و ته‌مه‌نى 52 ساڵه‌ ، به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌، هاووڵاتییه‌كه‌ خۆى كوشتووه‌".

وته‌بێژه‌كه‌ى پۆلیس ده‌شڵێت" ئه‌و هاووڵاتییه‌ خێزاندار نییه‌ و به‌ته‌نها له‌ ماڵێكدا له‌ گه‌ڕه‌كى زه‌رگه‌ته‌ى شارى سلێمانى ژیاوه‌"

باسله‌وه‌شده‌كات" له‌ ئێستادا ته‌رمى ناوبراوو گواستراوه‌ته‌ بۆ په‌یمانگاى پزیشكى داد له‌ سلێمانى و لێكوڵینه‌وه‌ش له‌ ڕووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP