هاوشێوەی شەمشەمەکوێرە قژی پیاوان چاکدەکات

- 11/27/2018 1:09:00 PM 16020 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرتاشێکی تورک بەهرەکەی بەشێوەیەکی جیاواز بەکاردەهێنێت، هاوشێوەی شەمشەمەکوێرە کارەکەی ئەنجامدەدات.

لەناوچەى عورەیفیە لەهەرێمى سقاریاى باکورى رۆژهەڵاتى تورکیا، سەرتاشێک بە شێوەیەکى سەیر سەرنجى گەشتیاران و سەردانیکەرانى رادەکێشێت، جیاواز لە هاوپیشەکانی دیکەی، لەناو دوکانە بچکۆلەکەیدا بە سەقفەکەوە خۆی هەڵدەواسێت، واتە (سەربەرەوخوار) پاشان قژ یان ریشی پیاوان چاکدەکات، هەربەوهۆیەشەوە بە "شەمشەمەکوێرە" ناسراوە.

بەگوێرەی هەواڵەکەی "تورک پرێس" ئەو سەرتاشە بەهرەمەندە دەڵێت "ئەم شێوازى کارکردنە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1995، جگە لە گەشتیاران هاووڵاتیانى تورک لە شوێنە جیاجیاکانەوە سەردانم دەکەن، بۆ ئەوەی دیمەنی من ببینن لەکاتی کارکردندا".
 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP