"دايكى داعش" دەستگيركرا

- 11/26/2018 9:02:00 PM 20209 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئه‌مرۆ دووشەممە ده‌زگاى هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق ده‌ستگیرکردنی یه‌کێک له‌ گه‌وره‌ تیرۆریستانى داعشى راگه‌یاند که‌ به‌ "دایکى داعش" ناوى هێناوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدرا دەزگاى هەواڵگرى عێراق بڵاویکردۆتەوە" یه‌کێک له‌ هێزەکانی سه‌ر به‌ فیرقه‌ی 20 توانیویه‌تی ئافره‌تێکی تیرۆریست ده‌ستگیر بکات، که‌ خۆی له‌ناو ئاواره‌کانی که‌مپی ئەلجدعه‌ له‌ سنووری گه‌یاره‌ له‌ نزیک شاری مووسڵ حەشاردابوو".

دەزگاى هەواڵگرى سه‌ربازی عێراق ئه‌و ئافره‌ته‌ی به‌ "دایکی داعش" ناوزەند کردووەو ئاماژەى بەوەکردووە "کە دواى گەیشتنى زانیارى ورد توانیویانە ئامانجەکەیان بپێکن".

دەزگاکە بەبێ ئەوەى ناوى ئەو ئافرەتە بهێنێت ئەوەشى خستۆتەڕوو "کارى ئەندامەکەى داعش گه‌یاندنی خواردن و پێداویستی خۆراکی بووە بۆ پەناگەکانى چه‌کدارانی داعش، دەستگیرکردنەکەشى به‌گوێره‌ی مادده‌ی 4ی تیرۆر له‌ یاسای سزاکانی عێراقی بووە و بەهەمان ماددەش سزا دەدرێت".

 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP