خشتەی دابەشکردنی مووچەی ئەم هەفتەیە

- 11/25/2018 9:17:00 AM 81066 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت بەردەوامە و ئەم هەفتەیەش کۆتایی بە دابەشکردنی دێت.

بڕیاره‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ و سێشەممە مووچەی خانەنشینی سەربازی و رۆژی چوارشەممەش مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەشبکرێت و بەمەش کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت دێت.

دوای تێپەڕبوونی 11 مانگی 2018 تا ئێستا حكومەتی هەرێم تەنها هەشت مووچەی دابەشكردووە، تا ئێستاش دیارنییە مووچەی ئەو سێ مانگەی دەمێنێتەوە چۆن دابەشدەكرێت، وەزارەتی دارایش هیچ روونكردنەوەیەكی لەوبارەیەوە نەداوە. 

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە چیتر خشتەی مووچە بڵاونەكاتەوە و هەموو 30 ڕۆژ جارێك وەزارەتەكان مووچە وەردەگرن و راستەوخۆ خشتەكە بۆ گەنجینەكان رەوانە دەكرێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP