کەرەموڵا ئۆغڵو: ئەردۆغان کاتێک لە زیندان بوو دادگای ئەوروپا فریای کەوت

- 11/22/2018 10:43:00 AM 24958 جار خوێندراوەتەوە

خەندان -

تەمەل کەرەموڵڵائۆغڵو، سەرۆکی پارتی سەعادەت-ی تورکیا و کاندیدی پێشوی سەرۆک کۆماری تورکیا، سەبارەت بە وتەکانی ئەردۆغان بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش ڕایگەیاند، "کاتێک ئەردۆغان لە زینداندا بوو دادگای ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ فریای کەوت".

کەرەموڵڵائوغلو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ئەردۆغان کاتێک لە زینداندابوو لەسەر ئەوەی کە نەیاندەهێشت ببێتە موختار، دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا فریای کەوت و هەوڵی ئازاد کردنیدا".

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، "ناڵێم دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا هەموو کاتێک بڕیاری دروستی داوە بەڵام  ئەگەر دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بڕیارێک بدات دەبێت حکومەتی تورکیا بە وردی بڕیاری خۆی لەم بابەتەوە یەکلای بکاتەوە. ئێمە حکومەتێکی ئازادین دەتوانین بە هیچ لایەکەوە نەبەسرێینەوە بەڵام ئەگەر بابەتەکە وەک یاسای لێ هاتبێت و مادەیەکی یاسایی لەسەر هەبێت ئەوا ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت".

رەجەب تەیب ئەردۆغان پیشتر لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، پابەند نابن بە بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بۆ ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش و هەڵمەتێک ئەنجام دەدەن بۆ ڕەتکردنەوەی بڕیارەکە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP