کەشناسی: باران و بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

- 11/21/2018 12:19:00 PM 66977 جار خوێندراوەتەوە

 

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست و دەریای سوور بەوهۆیەشەوە باران و بەفر دەبارێت. 

لە راگەیەندراوەکدا هاتووە، ئەو شەپۆلە کاریگەرییەکەی تا رۆژی دووشەممە بەردەوامی بێت، هەندێکجار هەورەتریشقەی لەگەڵدا دەبێت و لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکاندا، ئەم شەپۆلە سەرەتا لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم دەستپێدەکات و پێشبینیش دەکرێت بڕێکی زۆر باران ببارێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP