نرخی نەوتی خاو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی

- 11/21/2018 9:13:00 AM 2687 جار خوێندراوەتەوە

خەندان -

نرخەكانی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان ئەمڕۆ چوار شەممە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەوەش دوای ئەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی ئەمەریکی ڕووی لە دابەزین کرد، سەرەڕای کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت لەلایەن وڵاتانی ئۆپێک.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، نرخی نەوتی خاو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و نرخەکەی گەیشتە 64.13 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان  و 83 سەنت بەهاکەی بەرزبووەوە.

هەروەها نرخی نەوتی خاوی تەكساسی ئەمەریكی بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و بە 54.21 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

بەرزبوونەوەی نرخەكانی نەوتی خاو دەگەڕێتەوە بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی ئەمەریکی و دابەزینی هەناردەی نەوت لەلایەن چەند وڵاتێکی سەر بە ڕێکخراوی ئۆپێکەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP