سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە شاندێکی سەرۆک عەشیرەتەکانی بەغدا

- 11/21/2018 8:29:00 AM 2537 جار خوێندراوەتەوە

خەندان -

د.بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی سێشەممە پێشوازیکرد لە شاندێکی سەرۆک عەشیرەت و کەسایەتی مەدینە سەدری بەغدا و دووپاتی کردەوە پێویستە چەک تەنیا لای دەوڵەت بێت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار بڵاویکردەوە، لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرهەم ساڵح دووپاتیکردەوە پێویستە چەک تەنیا لای دەوڵەت و بەدەست دەوڵەتەوە بێت و کاربکرێت بۆ باڵا دەستبوون و سەروەری یاسا بۆ بە گژاداچوونەوەی ئەو دیاردانەی کە دەبنە هۆی لاواز بوونی دەسەڵاتەکانی دەوڵەت. 

هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەشکردووە کە دەبێت کاربکرێت بۆ رێکخستنی ژیانی خەڵک و پابەندبوون بە به‌یاساكان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە شێوەیەکی باشی دادپەروەرییانە و دڵسۆزانە.

‎لە بەشێکی تری دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار بە وردیی گوێی بۆ ئەو کێشە و گرفتانە گرتووە کە ئەندامانی شاندەکە خستویانەتە روو کە تێیدا پەرۆشی خۆی دووپاتکردەوە کە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدواداچونی جددی بۆ بكات.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP