ترەمپ: سەرەڕای کەیسی کوشتنەکەی خاشقچی، سعودیە وەک دۆستی ئەمەریکا دەمێنێتەوە

- 11/20/2018 9:32:00 PM 1264 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، " هەرچەندە پێدەچێت شای سعودیە زانیاری هەبوبێت لەسەر ئەگەری تیرۆرکردنی خاشقچی، بەڵام سعودیە و ئەمەریکا وەک دۆستێکی دێرین دەمێننەوە".

لەو لێدوانەیدا، کە لەلایەن کۆشکی سپیەوە بڵاوکراوەتەوە ترەمپ  ئاماژەی بەوەداوە کە بە هیچ جۆرێک نیازی هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنە سەربازییەکانی نیە لەگەڵ ریاز.

" ئەگەر ئێمە بە نەزانیەوە ئەو رێککەوتنە هەڵبوەشێنینەوە، ئەوا گەورەترین سودمەند لەو هەڵوەشاندنەوەیە روسیا و چین دەبن" ترەمپ وا دەڵێت.

رێکەوتی ٢ی ئەیلولی ئەمساڵ، جەمال خاشقچی، لە کونسوڵخانەی سعودییە لە ئەنقەرە کوژرا، ئەوەش نارەزایی و بەدواداچونێکی جیهانی بەدوای خۆیدا هێناوە، تا ئێستا هۆکاری کوشتنەکەی بەنادیاری ماوەتەوە، زۆرێک لە وڵاتان میری سعودیە لەو کەیسەدا تۆمەتبار دەکەن، بەڵام سعودیە ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP