پزیشکێک و خوێندکارەکەی چارەسەری جۆرێک لە شێرپەنجەی مێشکیان دۆزیەوە

- 11/19/2018 10:12:00 PM 9769 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دوو توێژەر لە زانکۆی عیبری لە ئیسرائیل، دۆزینەوەی چارەسەر بۆ یەکێک لەترسناکترین جۆرەکانی وەرەمی مێشک رادەگەیەنن.

پرۆفیسۆر رۆتیم کارنی و ماکسیم مۆگیلێڤسکی خوێندکاری دکتۆرا، لە توێژینەوەکەیاندا لە رێگەی پرۆتینێکی تایبەتەوە توانیویانە رێگە لەگەشەکردنی ئەو خانە شێرپەنجەییە بگرن، کە بە وەرەمی گلیۆبلاستۆما(Glioblastoma ) ناسراوە.

بە وتەی ئەو دوو پزیشکە ئەو پرۆتینە نەک تەنها رێگە لەگەشەکردنی خانەکە دەگرێت، بەڵکو ئەگەر لە قۆناغەکانی سەرەتایی توشبون بە نەخۆشیەکەدا بێت ئەوا بەتەواوی خانە شێرپەنجەییەکە لەناو دەبات.

گلیۆبالستۆما، یەکێکە لە کوشندەترین جۆرەکانی وەرەمی مێشک، نەخۆشی توشبوو لە ماوەی ١١- ٢٠  مانگدا گیان لەدەستدەدات، خانەکانی ئەو وەرەمە بەرگری دژی چارەسەری کیمایی پەیدا دەکەن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP