روسیا و تورکیا دەستپێکی قۆناغێکی"مێژوویی"یان لە بازرگانی وزە راگەیاند

- 11/19/2018 8:37:00 PM 2572 جار خوێندراوەتەوە

 خەندان-

ڤلادمیر پوتین ،سەرۆکی روسیا و هاوتا تورکەکەی رایانگەیاند، گواستنەوەی غازی سروشتی لەرێگەی بۆریەوە لەنێوان روسیا-تورکیا گەێشتووەتە قۆناغی کۆتایی.

ئەردۆغان  لە میانی وتارێکیدا لەمەراسیمێکی تایبەتدا ئەو پرۆژەیەی بە "مێژویی" وەسفکرد و وتی"  بۆریەکان  بە قوڵایی دوو کیلۆمەتر لە ژێر دەریای رەشەوە بەرەو روسیا درێژ بوونەتەوە".

بەگوێرەی وتەکانی ئەردۆغان، ئەو بۆری غازانە روسیا بەتورکیاوە دەبەستێتەوە، لەوێشەوە بەبازارەکانی ئەوروپاوە دەیبەستێتەوە.

لەرێگەی ئەو دوو بۆریە غازەوە کە ٥٧٨ میل لە ژێر دەریاوە بەرەو روسیا دروژبونەتەوە، ساڵانە ٣١ملیار و نیو مەتر سێجا غازی سروشتی دەگوازنەوە.

لایخۆشیەوە پوتین وتی" ئێمە شایەتحاڵی کۆتایی هاتن بە پرۆژەیەکی زۆر گرنگ دەبین، کە بەڵگەی بەردەوامیدانە بە کاری پێکەوەیی لە نێوان روسیا و تورکیا".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP