سەرۆک کۆمار پێشوازی دەکات لە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو

- 11/19/2018 2:30:00 PM 1035 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان-

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆک بەرهەم ساڵح لە ریاز پێشوازیکرد لە د. عەبدول لەتیف بن راشد ئەلزیانی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو.

سەرەتای دیدارەكه‌ د. ئەلزیانی پیرۆزبایی پێشکەش بە سەرۆک بەرهەم ساڵح کرد بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، هەروەها گۆڕانکارییەکانی گۆڕەپانی عەرەبی و کەنداوی خستەروو.

لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار ئەو ئاڵنگارییانەی ڕوونکردەووە کە روبەڕووی وڵاتان و ناوچەی عەرەبی دەبێتەوە بەتایبەتی هەڕەشەی تیرۆر کە مەترسی دروست دەکات لەسەر گەلانی ناوچەکە و جیهان، و ئاماژەیکرد بۆ پێویستی هەماهەنگی و یەکخستنی هەوڵەکان شانبەشانی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر و فکری توندڕەوی.

سەرۆک د. بەرهەم ساڵح دووپاتیکردەوە عێراق خوازیاری هاریکاریی زیاترە لەگەڵ ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداودا بەوجۆرەی خزمەتی بەرژەوەندی هاوبەشی گەلانی ناوچەکە دەکات و دەرفەتەکانی پێشکەوتن و بنیادنان و ئاشتی زیاتر دەرەخسێنێت و پتەویان دەکات.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP