زانكۆى سلێمانى بڕیارێك بۆ خوێندكارانى به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان ده‌رده‌كات

- 11/19/2018 1:27:00 PM 4436 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان-

زانكۆى سلێمانى بڕیارێك بۆ خوێندكارانى به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان ده‌رده‌كات، وته‌بێژى كاروبارى خوێندكارانى ئه‌و زانكۆیه‌ش ده‌ڵێت، بڕیاره‌كه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خوێندكاران و پاراستنیانه‌.

هۆگر كه‌مال، وته‌بێژ و به‌رپرسى راگه‌یاندنى كاروبارى خوێندكاران و به‌شه‌ناوخۆییه‌كانى زانكۆى سلێمانى راگه‌یاندوه‌، به‌ بڕیارى سه‌رۆكى زانكۆى سلێمانى ده‌بێت خوێندكاره‌ كچه‌كانى به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان تا كاتژمێر 5ى ئێواره‌ به‌ باجى خوێندكارییان بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناو به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانیان و له‌دواى ئه‌و كاته‌ش رێگه‌ به‌ چوونه‌ ژووره‌وه‌یان نادرێت.

وتیشى، "هه‌ره‌ به‌پێى بڕیارى سه‌رۆكى زانكۆ خوێندكارانى كوڕ له‌ به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان ده‌بێت تا كاتژمێر 10ى شه‌و به‌ باجى خوێندكارییان بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناو به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانیان، له‌دواى ئه‌و كاته‌ش ناكرێنه‌ ژووره‌وه‌".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، "ئه‌و بڕیاره‌ى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خوێندكاران و پاراستنى ئاسایشى خۆیان و زانكۆشمانه‌، بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سانى غه‌یره‌ خوێندكار نه‌چنه‌ به‌شه‌ناوخۆییه‌كان و هیچ گرفتێك دروست نه‌بێت".

نیشانەکردن :

#زانکۆ

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP