بەپەلە

كۆمه‌ڵه‌ى سه‌لامه‌تى هاتوچۆ داوا ده‌كات بوودجه‌ى پێویست بۆ دڵنیایى هاتوچۆ دابین بكرێت

- 11/18/2018 10:08:00 AM 3859 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان-

كۆمه‌ڵه‌ى سه‌لامه‌تى هاتوچۆ له‌رۆژى جیهانى رووداوه‌كانى هاتوچۆدا رایگه‌یاند، پێویسته‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بوودجه‌ى پێویست بۆ دڵنیایى هاتوچۆ دابین بكات،  هه‌ماهه‌نگیش له‌نێوان وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ و رێگاوبان و ته‌ندروستى دروست بكات.

كۆمه‌ڵه‌ى سه‌لامه‌تى هاتوچۆ له‌رۆژى جیهانى رووداوه‌كانى هاتوچۆدا رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێى ئاماره‌كان، هه‌رێمى كوردستان له‌ رووداوى هاتوچۆدا وڵاتیكى مه‌ترسى داره‌ ساڵانه‌ زیاتر له‌هه‌زار كه‌س له‌رووداوى هاتوچۆ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، زیاتر له‌ 11 هه‌زار كه‌سیش بریندارده‌بن.

راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ راشیگه‌یاندوه‌،" به‌هۆى قه‌یرانى دارایى و شه‌ڕى داعش و ناكۆكییه‌ سیاسیه‌كانى ناوخۆى هه‌رێم و له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌نده‌ و خه‌مسارى حكومه‌تى هه‌رێم، بوراى سه‌لامه‌تى هاتوچۆ فه‌رامۆش كراوه‌و مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر گیانى هاوڵاتیان زیادى كردوه‌.

كۆمه‌ڵه‌ى سه‌لامه‌تى هاتوچۆ، داوا له‌په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ كێشه‌ى هاتوچۆ و دڵنیاى بڕوانێت و لێپرسینه‌وه‌و فشار له‌سه‌ر حكومه‌ت و ده‌زگاكانى تربكات بۆ كاركردنى و زیاتر له‌سه‌ر دڵنیایى و پاراستنى زیاترى گیانى هاوڵاتیان.

داواش له‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات بوودجه‌ى پێویست بۆ دڵنیایى هاتوچۆى هه‌رێم دیارى بكات، وه‌ هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ و رێگاوبان و ته‌ندروستى دروست بكات.

نیشانەکردن :

#رووداوی هاتوچۆ

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP