سبه‌ینێ مووچه‌ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

- 11/17/2018 10:09:00 AM 77451 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دابەشكردنی مووچەی مانگى هه‌شتى فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە و بڕیاره‌ سبه‌ینێ مووچه‌ی ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند شوێنكى دیكه‌ دابه‌ش بكرێت.

بەپێی زانیارییەکانی خەندان، بڕیاره‌ سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتى 18-11-2018 مووچه‌ی ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان، ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان و هێزه‌كانى زێره‌ڤانى و به‌رگرى فریاكه‌وتن دابه‌ش بكرێت.

هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كانى خه‌ندان، رۆژى دووشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتى 19-11-2018 مووچه‌ى هێزه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ دابه‌ش ده‌كرێت.

دوای تێپەڕبوونی 11 مانگی 2018 تا ئێستا حكومەتی هەرێم تەنها حەوت مووچەی دابەشكردووە، تا ئێستاش دیارنییە مووچەی ئەو سێ مانگەی دەمێنێتەوە چۆن دابەشدەكرێت، وەزارەتی دارایش هیچ روونكردنەوەیەكی لەوبارەیەوە نەداوە. 


نیشانەکردن :

#موچە

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP