"ژەهراویکردن" بە وشەی ساڵ هەڵبژێردرا

- 11/15/2018 9:23:00 PM 2234 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانی، وشەی "#ژەهراویکردنی"وەک پڕ بەکارهێنەرترین وشەی ئەمساڵ دەستنیشانکرد.

ساڵانە بەشی چاودێری زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانی، پڕبەکارهێنەرترین وشە لە سەرانسەری جیهاندا هەڵدەبژێرێت بۆ ئەمساڵیش وشەی" ژەهراویکردن-intoxication" ی هەڵبژارد.

بەگوێرەی چاودێرەکانی ئەو زانکۆیە، وشەکە جگە لە مانا فەرهەنگی و ئەدەبییەکەی زیاتر بۆ مانای ژەهراویکردنی فکری بەکارهێنراوە لەمساڵدا، دەشڵێن "مەبەست لێی بەلاڕێدابردنی خەڵکی و بڵاوکردنەوەی ناڕاستی سیاسیی وڵاتان بووە لەسەرانسەری جیهاندا".

هەروەها لەراپۆرتی ئەو چاودێرانەدا ئاماژە بەوەشدراوە، وشەکە لە راپۆرتی سەنتەرە پزیشکییەکانیشدا زۆر دووبارە بووەتەوە، تیایدا هاتووە "لە زۆربەی سەنتەرە دەروونییەکاندا ئاماژە بەژەهراویکردنی دەروونی دراوە".

ساڵی رابردوو، #گەنجەلەرزە-youth-quake، بەپڕ بەکارهێنەرترین وشەی ٢٠١٧ هەڵبژێردرا کەلێکدراوی هەردوو وشەی youth"گەنج" و earhquake "بومەلەرزە" بوو، مەبەست لێی هەموو ئەوگۆڕانکارییە سیاسیە جیهانیانە بوو کە بەهۆی خۆپیشاندان و ناڕەزایی گەنجانەوە دێنە ئاراوە.

نیشانەکردن :

#آ،م

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP