كۆمسیۆنى عێراق سه‌باره‌ت به‌پاره‌ى كارمه‌ندانى سه‌ر سندوق له‌ هه‌ڵبژاردنى ١٢ی ئایار بڕیاریدا

- 11/13/2018 4:53:00 PM 24777 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان-

كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق سه‌باره‌ت به‌ پاره‌ى كارمه‌ندانى سه‌ر سندوق له‌ هه‌ڵبژاردنى ١٢ی ئایار بڕیاریدا له‌ دوو رۆژى داهاتوودا پاره‌ ره‌وانه‌ى نوسینگه‌كانى خۆى بكات.

رزگارى حاجى حه‌مه‌ جێگرى سه‌رۆكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان بە خەندان-ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى كۆمسیۆن یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى خۆى كردووه‌و دواى ئه‌وه‌ى په‌رله‌نى عێراق بڕیاریدا به‌ كاراكردنه‌وه‌ى كۆمسیۆن.

به‌وته‌ى حاجى حه‌مه‌، ئه‌مڕۆ كۆمسیۆن بڕیاریداوه‌ له‌ دوو رۆژى داهاتوودا پاره‌ ره‌وانه‌ى سه‌رجه‌م نوسینگه‌كانى خۆى بكات بۆئه‌وه‌ى پاره‌ى ٢٥٠ هه‌زار كارمه‌ندى رۆژى هه‌ڵبژاردنى ١٢ی٥ بدرێت.

جێگرى سه‌رۆكى كۆمسیۆن، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ى خۆیان سه‌رجه‌م نوسینگه‌كانى كۆمسیۆنیش ده‌ستبه‌كاربوونه‌ته‌وه‌ له‌ ئه‌مڕۆوه‌.

١٢ی ٥ی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ڕێوه‌چوو، دواتر خولى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق بڕیاریدا به‌ سڕكردنى كۆمسیۆن و خولى نوێى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ چه‌ند رۆژى رابردوو بریاریدا كارا بكرێته‌وه‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP