هەرئێستا

تەرمی پەنابەرێكی كورد دەگەڕێندرێتەوە هەرێمی كوردستان

- 11/9/2018 12:01:00 AM 20074 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئاری جەلال، سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەران راگەیاند، یەكشەممەی داهاتوو تەرمی ئەو گەنجەی دەربەندیخان دەگەڕێندرێتەوە هەرێمی كوردستان كە بە رووداوی هاتوچۆ لە ئەسینا گیانی لەدەستدابوو.

ئاری جەلال، سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەران رایگەیاند، بەرەبەیانی رۆژی دووشەممەی رابردوو پەنابەرێكی كورد كە بەنیاز بووە لە مینای كۆمەنیزیای یۆنانەوە خۆی بگەیەنێتە وڵاتی ئیتاڵیا، بەڵام بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو گەنجە ناوی (دانەر فەتاح ئەحمەد)ەو لە دایكبووی ساڵی 1999 ەو دانیشتوی قەزای دەربەندیخانی سەر بەپارێزگای سلیمانیە.
 
ئاری جەلال راشیگەیاند، لەلایەن سەرپەرشتیار گشتی فیدراسیۆنی پەنابەران و باڵوێزخانەی عێراق و نوێنەرایەتی فیدراسیۆن ئاگاداركراونەتەوە لەو رووداوە دواتر لایەنە پەیوەندیدارەكان لە كۆمەنیزیا ئاگادار كراوەنەوە، لە جێبەجێكردنی كاروباری یاسایی بۆ گەڕانەوەی تەرمی ئەوپەنابەرە كوردە.

رونیشیكردەوە، رۆژی پێنجشەممە لە وڵاتی ئەسینا سەرجەم كاروباری یاسایی بۆ گەڕانەوەی تەرمەكەی جێبەجێكراو بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو كاتژمێر4:30  لە فڕۆكەخانەی  سلێمانی پێشوازی لە گەڕانەوەی تەرمەكەی بكرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP