بڕی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردووی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان

- 11/8/2018 10:59:00 PM 7518 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رێژەی باران بارینی 12 كاتژمێری رابردووی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.

كەشناسی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، لە سلێمانی 10 ملیم و لە زاخۆ 1.5 ملیم و لە ئامێدی 0.4 ملمی و لە بامەڕنی 0.2 ملیم باران باریوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە بازیان 0.2 ملیم و لە دەربەندیخان 1.2 ملیم و لە دوكان 11.4 ملیم و لە كەلار 1.0 ملیم و لە مەیدان 0.8 ملیم و لە مانكێش 0.4 ملمی و لە قەڵادزە 1.4 ملیم و لە ماوەت 3.6 ملیم بارانباریووە.

هەروەها لە حاجی ئۆمەران 0.4 ملیم و لە پێنجوێن 12.2 ملیم بارانباریووە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP