هەرئێستا

چەكدارانی داعش بە هاوەن بۆردومانی جەلەولا دەكەن

- 11/8/2018 10:50:00 PM 6162 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیەك لە ئاسایشی جەلەولا رایگەیاند، شەوی پێنجشەممە چەكدارانی داعش بە بۆردومانی ناحیەی جەلەولایان كردووە و شەڕو پێكدادان لە نێوان چەكدارانی داعش و هێزە ئەمنییەكان روویداوە.

سەرچاوەیەك لە ئاسایشی جەلەولا بە خەندان-ی راگەیاند، ئەمشەو چەكدارانی داعش بە چەكی هاوەن هێرشیان كردووەتەسەر جەلەولا و چەند هاوەنێك لە گەڕەكی تەلیعەی ناحیەكە كەوتوەتە خوارەوە.

ئەو سەرچاوەی ئاسایشی جەلەولا راشیگەیاند، تا ئێستا زیانەكان لەبارەی بۆردومانەكانەوە نازاندرێت.

راشیگەیاند، دوای ئەوەی چەكدارانی داعش بۆردومانی جەلەولایان كردووە شەڕو پێكدادان لەنێوان هێزەئەمنییەكان و ئەو چەكدارانەدا دروستبووە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP