ناوەندی رۆشبیری رەهەند لە سلێمانی كرایەوە

- 11/8/2018 10:43:00 PM 1364 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ناوەندی رەهەند بۆ فرۆشتنی كتێب و چاپكردنی پەرتوكی كوردی رۆژی پێنجشەممە لە شاری سلێمانی كرایەوە.

ناوەندی رەهەند لە مەراسیمێكدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەك خوێنەر و نوسەر لە شاری سلێمانی كرایەوە، كە بەرهەمی سەرجەم دەزگاكانی دیكەی كوردستان پێشكەش بە خوێنەران دەكات.

ئارام سدیق، بەڕێوەبەری ناوەندی رەهەند بە خەندان-ی راگەیاند، ئەركی ناوەندەكە فرۆشتنی كتێب و چاپكردنی پەرتوكی كوردییە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ناوەندی رەهەند بەرهەمی سەرجەم دەزگاكانی دیكەی كوردستان پێشكەش بە خوێنەران دەكات، و بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا دەست بە چاپكردنی پەرتوكی ئەدەبی بكات.

بەڕێوەبەری ناوەندی رەهەند راشیگەیاند، دەرگایان كراوەیە بۆ هەموو نوسەر و خوێنەران لە سەرجەم شارەكانی كوردستان و بەخێراهاتنی رۆشنبیران دەكەن، هاوکات شوێنی تایبەت بۆ ئەنجامدانی چالاكی كۆڕ و سیمینار تەرخانكراوە، لە ئایندەدا چەندین پرۆژەی ئەدەبی تێدا ئەنجام دەدرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP