منداڵێكی تەمەن شەش مانگ لە دهۆك گیانی لە دەستدا

- 11/8/2018 8:51:00 PM 9300 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پۆلیسی دهۆك بڵاویكردەوە، لە یەكێك لە گەڕەكەكانی پارێزگای دهۆك ئاگر لە ماڵێك كەوتووەتەوە و لە ئەنجامدا منداڵێكی ساوا گیانی لەدەستداوە.

پۆلیسی دهۆك لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەمە ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە ماڵێك لە گەڕەكی ماڵتای خواروو لە سەنتەری  دهۆك ڕوویداو بەزوویی تیمەكانی پۆلیسی بەرگری شارستانی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و توانیان ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن.

پۆلیسی دهۆك دەڵێت، "لە ئەنجامی ئەو ڕووداوەدا منداڵێكی تەمەن شەش مانگ بەڕێژەی ٪١٠٠ سووتا و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP