لە دهۆك ژنێك بەهۆی رووداوێكەوە گیانی لە دەستدا

- 11/8/2018 8:18:00 PM 4734 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی دهۆك رایگەیاند، لەسەر رێگای گشتی كۆمەڵگای چرە- شێخان بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە ژنێك گیانی لە دەستدا.

ئازاد تەها، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی دهۆك رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەسەر رێگای گشتی كۆمەڵگای چرە- شێخان لە نزیك گوندی زیناڤا ئۆتۆمبێلێكی تایبەت لە جۆری ئۆدی تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەو رووداوەوە ژنێك كە سەرنیشنی ناو ئۆتۆمبیلەكە بوو گیانی لەدەستداوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP