لە گەرمیان هاوڵاتییەك بەهۆی كارەباوە گیانی لەدەستدا

- 11/8/2018 7:53:00 PM 2249 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، بەهۆی تەزووی كارەباوە هاوڵاتییەكی تەمەن 36 ساڵی دانیشتوی گوندێكی سەربە ناحیەی قەرەتەپە گیانی لەدەستدا.

عەلی جەمال قەدوری، وتەبیژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەمە لە گوندی نیزامی سەر بەناحییەی قەرەتەپە هاوڵاتیەك بەناوی (موهەنەد ئەحمد یاسین) لە دایكبووی ساڵی 1982 هێنرایە بەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەوتەی كەسوكارەكەی ئەو هاوڵاتییە لەناو دوكانەكەی خۆیدا دەستكاری كارەبای كردووە و كارەبا گرتوویەتی بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP