لە رووداوێکی تەقەکردندا لە کالیفۆرنیا ١١ کەس بوونە قوربانی

- 11/8/2018 2:41:00 PM 1850 جار خوێندراوەتەوە

خەندان -

لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە شاری لۆس ئەنجلس-ی کالیفۆرنیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ١١ کەس بوونە قوربانی.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، کەسێک لەیەکێک یانەی شەوانەکانی شاری لۆس ئەنجلس-ی کالیفۆرنیا دەستڕێژی گوللەی کردووە و بەهۆیەوە ١١کەس کوژراون و برینداربوون.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی شارەکە ئاماژەی بەوەکردووە، تا ئیستا ئاماری کوژراوەکانیان لەبەردەستدا نیە و هەموو بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.

هەروەها ئەوەشی خستوەتەڕوو کە تەقەکەرەکە دوای ڕووداەکە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستبەسەرکراوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP