‏‎سەرۆک کۆمار بانگهێشتنامەیەکی پێدەگات بۆ سەردانی میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی

- 11/8/2018 12:44:00 PM 1879 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان-

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ سه‌رۆك كۆمارى عێراق بانگهێشتنامه‌یه‌كى فه‌رمى لە شێخ محەمەد بن زاید ئالنهیان جێنشینی ئەبوزەبییەوە پێگه‌یشت، 

سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە ئەحمەد حەسەن ئەلشحی باڵیۆزی شانشینی یەکگرتووی عەرەبی کە بانگهێشتنامەیەکی لە شێخ محەمەد بن زاید ئالنهیان جێنشینی ئەبوزەبییەوە گەیاندە سەرۆک بەرھەم ساڵح بۆ سەردانی ئیمارات بە ئامانجی بیروڕاگۆڕینەوە و تاوتوێکردنی مەسەلەکانی پەیوەست بە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو وڵات و ناوچەکە.

سەرۆک بەرهەم ساڵح، ئاماژەیکرد بۆ ئەو ‏‎پەیوەندییە قوڵەی کە هەردوو وڵاتی برا پێکەوە دەبەستێتەوە، هاوکات پێویستی پتەوکردن و گەشەپێدانی ئەو پەیوەندییانەی دووپاتکردەوە بە تایبەتی لە بوارەکانی ئابوری و بازرگانیدا.

‏‎باڵیۆز ئەلشحی لای خۆیەوە خواستی دەوڵەتی ئیماراتی خستەرو بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و بەردەوامبون و درێژەدان بە هاریکاریی کردن لەگەڵ عێراقدا لە هەموو بوارەکاندا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP