هۆکارەکانی هەڵوەرینی قژت

- 11/8/2018 11:27:00 AM 1911 جار خوێندراوەتەوە


خەندان لایف-

بێگومان هۆکارەکانی هەڵوەرینی قژ جۆراوجۆرن، لەرووی تەندروستی جەستەیی و دەروونییەوە، یاخود رەفتاری هەڵەوە، کەدەبێتەهۆی هەڵوەرین و لاوازکردنی قژەکەت، دواجار بەشێوەیەکی تەنک و ناشرین دەردەکەوێت.

بەگوێرەی هەواڵەکەی hiamag هۆکارەکانی هەڵوەرینی قژ:

1-سیستمی خۆراکی ناتەندروست، کە کاریگەری سەرەکی هەیە لە لاوازکردنی قژدا، بۆ ئەم مەبەستە پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت و پشکنین بکەیت، تا بزانیت چ هۆکارێک وایکردووە قژەکەت لاوازبێت وەک کەمی پرۆتین و ئاسان یان نەخۆشی غودە دەرەقی، یاخود ناهەوسەنگی هۆڕمۆنەکان، دواتریش سیستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەوبکەیت.

2-دڵەڕاوکێ و پەستانی دەروونی، بەهەمانشێوە کاریگەری لەسەر هەڵوەرینی قژ هەیە، هەربۆیە گرنگە هەوڵبدەیت دووربکەویتەوە لە دڵەڕاوکێ.

3-بەکارهێنانی ئامرازەکانی وشککردنەوە و خاوکردنەوە لولکردن، کە هۆکارێکی سەرەکیە بۆ ناشرین کردن و لاوازکردنی قژەکەت.

4-ئەنجامدانی رەفتاری هەڵە، وەک زۆر شتنی قژ، توندکردنی قژت بە تەسریحە، بەکارهێنانی ئاوی زۆر گەرم.

4-زۆر بەکارهێنانی بۆیە و رەنگکردنی قژت، چونکە سەرجەمیان ماددەی کیمیاییە و زیانی پێدەگەیەنێت.

5-فەرامۆشکردنی قژت و خزمەتنەکردنی، بۆ نمونە بەکارهێنانی ماسک و ئاوێتەی سروشتی بۆ خۆراک پێدانی قژەکەت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP