موسەنا ئەمین: رێککەوتن لە نێوان هەرێم و بەغدا نەکرێت پەرلەمانتاران ناتوانن دەستکاری بوودجە بکەن

- 11/8/2018 10:41:00 AM 2155 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-خۆزگە عەزیز

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بودجە لەلایەن پەرلەمانتارانەوە دەتوانرێت گۆرانکاری تێدابکرێت، بەڵام پێویستی بە رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا و لایەنە سیاسییەکان هەیە و ئەگەر رێککەوتنیش نەکرێت هەوڵی پەرلەمانتاران بەفیڕۆ دەڕوات.

موسەنا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە خەندان-ی راگەیاند، تائێستا رێککەوتن وەک پێویست نەکراوە، لەنێوان هەرێم و بەغدا،  بۆ زیادکردنی بەشە بوودجەی کورد، چونکە لە ئەنجامدا ئەوەی بۆ کورد دادەنرێت لەبەرامبەر کۆمەڵێک مەرج دادەنرێت، ئەو کۆمەڵە مەرجەش دەبێت حکومەتی هەرێم پابەندبێت پێوەی، ئەگەر پابەندنەبێت ئەوانیش لە ئەنجامدا پابەندنابن بە ڕێککەوتنەکانی خۆیانەوە.

دەشڵێت، ئەوان کار لەسەر ئەوە دەکەن کە بوودجەی کورد بگەڕێننەوە بۆ لەسەدا ١٧، بەڵام ئەوە کارێکی ئاسان نییە، چونکە پرسەکە بەشێکی دەکەوێتە ئەستۆی حکومەتی هەرێم دەبێت جێبەجێیبکات و پابەندبێت بەو مەرجانەی کە حکومەتی ناوەند بۆ کوردی دادەنێت.

ئاماژەی بەوەشدا، بەشەکەی دیکەشی پەیوەندی بەو بارودۆخە دژە کوردستانییەوە هەیە کە لەدوای ریفراندۆمەوە لە بەغدا دروست بووە بۆ کەمکردنەوەی مافەکانی کورد کە تائێستاش کاریگەری لەسەر بوودجە ماوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP