نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان

- 11/8/2018 9:54:00 AM 2151 جار خوێندراوەتەوە

خەندان -

نرخەكانی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان ئەمڕۆ پێنج شەممە دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەوەش دوای ئەوەی خواست لەسەر نەوتی خاو ڕووی لە کەمبوونەوە کردووە و ڕێژەی بەرهەمهێنان زیادیکردووە.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت نزیک لە دۆلارێک  لە بەهاكەی لەدەستدا و نرخەکەی گەیشتە 72 دۆلار لە بازاڕەكانی جیهان, ئەمەش لەکاتێکدا ڕۆژی ڕابردوو نرخی بەرمیلێک نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە 73 دۆلار.

هەروەها نرخی نەوتی خاوی تەكساسی ئەمەریكی دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بە 61.72 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

دابەزینی نرخەكانی نەوتی خاو دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی بەرهەمهێنان و کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دوای ئەوەی هەناردەی نەوتی ئێران تائێستا بەردەوامی هەیە و چەند وڵاتێکی دیکەی ئۆپێک هەناردەی نەوتیان زیادکردووە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP