مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت

- 11/8/2018 8:16:00 AM 7798 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

بەپێی زانیارییەكانی خەندان ئەمڕۆ پێنجشەممە مووچەی مانگی ئابی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكانی خەندان، ئەمڕۆ پێنجشەممە دەست بەدابەشكردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی دەكرێت، ئەوەش لەكاتێكدایە بڕیاربوو دوێنێ چوارشەممە مووچەی ئەو وەزارەتە دابەشبكرێت، بەڵام دابەشكردنەكەی دواخرا بۆ ئەمڕۆ.

پێنجی مانگی رابردوو وەزارەتی دارایی دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی دەستپێكرد و دابەشكردنی مووچەش تا 25ی مانگ بەردەوام بوو.

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە چیتر خشتەی مووچە بڵاونەكاتەوە و هەموو 30 ڕۆژ جارێك وەزارەتەكان مووچە وەردەگرن و راستەوخۆ خشتەكە بۆ گەنجینەكان رەوانە دەكرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP