لەسەر ئەم وێنەیە لە کارەکانیان دوورخرانەوە

- 11/7/2018 4:57:00 PM 74131 جار خوێندراوەتەوە

خەندان -

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیایەیەکی فڕۆکەوانی پورتوگالی بەهۆی بڵاوبوونەوەی وێنەیەکیان لەکاتی نوستنیان بە جل و بەرگی فەرمی کۆمپانیاکەوە لەکارەکانیان دوورخرانەوە.

کارمەندەکان ژمارەیان ٦ کەس بووە و سەربە کۆمپانیای فرۆکەوانی ڕێن ئەیەری پورتوگالین و لەکاتی مانەوەیان بەهۆی دواکەوتنی گەشتەکەیانەوە لە ژورێکی فڕۆکەخانەی مالاگای ئیسپانیا پشوو وەردەگرن و دەخەون.

وێنەی کارمەندەکان لەکاتی نوستندا بەشێوەیەکی بەربڵاو لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبووەوە و بەڕێوبەری کۆمپانیاکەش ڕایگەیاندووە ئەو کارمەندانە پێشێلی یاسای کۆمپانیاکەیان کردووە و شکۆی کۆمپانیاکەیان شکاندووە.

هاوکات سەندیکای کارمەندانی فڕۆکەوانی پورتوگال ڕەخنەی توندی ئاڕاستەی ئەو کۆمپانیایە کردووە کە سەرەڕای ئەوەی شوێنی مانەوەی بۆ کارمەندەکان دابین نەکردووە، لەکارەکانیشیان دووریخستونەتەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP