هه‌ولێر؛ له‌ رووداوێكى سه‌ختى هاتوچۆدا شۆفێرێك گیانى له‌ ده‌ستدا

- 11/6/2018 8:48:00 PM 83172 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

وته‌بێژى پۆلیسى هاتوچۆى هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌سه‌ر شه‌قامی 120 مه‌تری هه‌ولێر به‌هۆى رووداوێكى هاتوچۆوه‌ شۆفێریك گیانى له‌ده‌ستدا.

فازڵ حاجى، وته‌بێژى پۆلیسى هاتوچۆى هه‌ولێر رایگه‌یاندوه‌، ئێواره‌ى رۆژى سێ شه‌ممه‌ كاتژمێر 4:30ی له‌سه‌ر شه‌قامی 120 مه‌تری هه‌ولێر ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسانی تایبه‌ت به‌هۆی تیژڕه‌وییه‌وه‌ كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستداو خۆی كێشا به‌ ستونی راگری هێماكانی هاتوچۆی شه‌قامه‌كه‌.

وته‌بێژى پۆلیسى هاتوچۆى هه‌ولێر راشیگه‌یاندووه‌،"له‌ئه‌نجامی ئه‌و رووداوه‌دا شوفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌".




Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP