ژنێکی تەمەن 94 ساڵ، بەجارێک 74 زەردەواڵە پێوەی دەدات

- 11/4/2018 10:48:00 PM 17967 جار خوێندراوەتەوە

خەندان -

ژنێکی تەمەن 94 ساڵ لە ویلایەتی ئۆریگۆن-ی ئەمەریکا، لەنزیک ماڵەکەی خۆی 74 زەردەواڵە پێوەی دەدات و دەستبەجێ دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە.

ژنەکە ناوی بێرنیس پاتەرسن-ە و لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەکەی دەکەوێتە ناو شارە زەردەواڵەیەکی ژێرزەویەوە و بەیەکجار 74 زەردەواڵە پێوەی دەدات.

پاتەرسن ڕایگەیاندووە کە ژیانی لە مەترسیدا بووە بەڵام خۆشبەختانە لەلایەن کوڕەکەیەوە ڕزگارکراوە و پێوەدانی زەردەواڵەکان ئازارێکی زۆریان پێگەیاندووە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP