لێکۆڵینەوەیەکی ئەمەریکی: ڕۆژووگرتن چارەسەری نەخۆشی شەکرە دەکات

- 11/4/2018 9:50:00 PM 13753 جار خوێندراوەتەوە



بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی CNNی ئەمەریکی، لێکۆڵینەوەیەکی زانستی نوێ کەلەلایەن چەند توێژەرێکی ئەمەریکی ئەنجامدراوە دەریخستووە، ڕۆژووگرتن لە چەند ڕۆژێکی هەفتەدا دەبێتە هۆی چارەسەری نەخۆشی شەکرە.

توێژەرە ئەمەریکیەکان لە زانکۆی تۆرنتۆ ئاشکرایانکردووە ڕۆژووگرتن ڕێژەی هۆرمۆنی ئینسولین لە خوێندا جێگیردەکات بەتایبەتی لەو نەخۆشانەی کێشیان زۆرە و نەخۆشی شەکرەیان لەگەڵدایە.

بەگوێرەی زانستی پزیشکی، نەخۆشی شەکرە یەکێکە لەو نەخۆشیانەی کە درێژخایەنە و توانای چارەسەرکردنی نیە بەشێوەیەکی بنەڕەتی، بەڵام لێکۆڵینەوە نوێیەکە دەریخستووە ڕۆژووگرتن کاریگەری ڕاستەوخۆ دروست دەکات لە بنەبڕکردنی نەخۆشی شەکرە.

لێکۆڵینەوەکان لەسەر سێ پیاوی تەمەن 40, 52 و 67 ساڵ ئەنجامدراوە کە چەند ڕۆژێکی هەفتە بەڕۆژووبوون و تەنها نانی ئێوارەیان خواردووە جگە لە خواردنەوەی ئاو و قاوە.

سێ پیاوە نەخۆشەکە نەخۆشی شەکرەیان لەگەڵدابووە بە ئاستی پلە دوو، دوای چەند هەفتەیەک لە ڕۆژووگرتن دەرکەوتووە کە کێشیان دابەزیوە و ڕێژەی ئینسولین لە خوێنیاندا جێگیربووە و پێویستیان بە بەکارهێنانی دەرمان کەمبووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی سەنتەری توشبوانی نەخۆشی شەکرە لە ئەمەریکا، زیاتر لە 30 ملیۆن هاوڵاتی ئەو وڵاتە بەدەست نەخۆشی شەکرەوە دەناڵێنن کە دەکاتە ڕێژەی 10%ی دانیشتوانی ئەمەریکا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP