بۆچی کاتێک باڵندە خۆی بکێشێت بە فڕۆکەدا، هاوسەنگی تێکدەچێت؟

- 11/4/2018 2:15:00 PM 84340 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

هەرچەندە فڕۆکە هۆکارێکی گواستنەوەی گونجاوە بۆ مرۆڤەکان لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە، بەڵام زۆر کات باڵندەیەک دەبێتەهۆی تێکدانی هاوسەنگیەکەی و مردنی سەدان کەس.

بەگوێرەی زانیارییەکان کاتێک فڕۆکەیەک لە ئاسماندا رێدەکات، ئەگەر باڵندەیەک خۆی بدات بە پەروانەکەیدا، راستەوخۆ هاوسەنگی فڕۆکەکە تێکدەچێت، چ پەروانەکانی پێشەوەی گۆشە تیژەکەی فڕۆکەکە بێت یاخود لای راست و چەپ.

هاوکات ئەگەر باڵندەیەکی گەورە واتە کێشی قورس خۆی بدات بە شوشەی پێشەوەی فڕۆکەکەدا، بەهەمانشێوە بەهۆی تێکچوونی هەوای ناو فڕۆکەکە هاوسەنگی تێکدەچێت و دەبێتەهۆی دروستکردنی کارەسات.

هەربەهۆی باڵندەکانەوە لە مێژوودا کارەساتی دڵتەزێن روویداوە، وەک ساڵی 1960 کە بەهۆی باڵندەوە فڕۆکەیەکی هێڵی بۆستنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کەوتەخوارەوە و لە کۆی 72 سەرنشین، 62 کەس گیانیان لەدەستدا.

 

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP