بەوێنە...ماسی تەنها لەناو دەریادا ڕاوناکرێت

- 11/3/2018 11:24:00 PM 40231 جار خوێندراوەتەوە

خەندان -

لەشاری ئیزمیری تورکیا، چەند ماسیگرێک شێوازێکی نوێی ڕاوکردنی ماسی دەدۆزنەوە، ئەویش ڕاوکردنی ماسیەکانە لەو ئاوەڕۆیانەی ڕاستەوخۆ دەچنەوە سەر دەریای ئیجە.

ڕاوچیەکان لێزانانە و زۆر بەئاسانی ئەو ماسیانە ڕاو دەکەن کەبەهۆی لافاوەوە لەناو ئاوەڕۆی نزیک لە دەریاکەدا گیریانخواردووە و ئەویش لەڕێگەی قولاپ و پارچەیەک نانەوە.

دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز ڕووی لە دەریای ئیجە کرد، بەهۆی لافاو و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوەکە، ژمارەیەکی زۆر ماسی لەناو ئەو ئاوەڕۆیانەی دەچنەوە ناو دەریاکە گیردەخۆن و دەبنە نێچیرێکی ئاسان بۆ ڕاوچیەکان.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP