وێنە و ڤیدیۆ.. ماڵئاوایی مامۆستا و هاوڕێکانیان بۆ دوو خوێندکارەکەی خوێندنگەی ژاراوە

- 11/3/2018 7:06:00 PM 115209 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دوای ئەوەی بەهۆی سووتانی ماڵێکەوە لە شارۆچکەی رانیە، دوو منداڵ کە خوێندکاری خوێندنگەی قەندیلی بنەڕەتین لە ژاراوە گیانیان لەدەستدا، ئەمڕۆ شەممە لەلایەن مامۆستا و هاوڕێکانیانەوە لە خوێندنگاکەیان مەراسیمێکی ماڵئاواییان بۆ رێکخرا.

وەک لە وێنە و ڤیدیۆکاندا دەردەکەوێت مامۆستایان و خوێندکاران بە فرمێسکەوە ماڵئاوایی لەو دوو خوێندکارە دەکەن کە بەسەردان چووبوونە ماڵی باپیریان لە شاری رانیە و لەوێ گیانیان لەدەستدا.

(گەشتیار خالید و محمد خالید ) کە دوو خوێندکاری خوێندنگەی (قەندیل) بنەڕەتین لە ژاراوە دوای ئەوەی دوێنێ بەهۆی سوتانی ماڵی باپیریانەوە لە رانیە گیانیان لەدەستدا.

شەوی ١ی ئەم مانگە ماڵێك لە رانیە بە هۆی شۆرتی کارەباوە سووتا و بەهۆیەوە چوار ئەندامی خێزانێک گیانیانلەدەستدا، لە ئێستاشدا سێ کەسی دیکە لە ئەندامانی ئه‌و خێزانە باری تەندروستیان ناجێگیرە و له ژێر چاودێری پزیشکیدان.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP