پڵنگە ترسناکەکەی هیندستان کوژرا

- 11/3/2018 5:32:00 PM 38022 جار خوێندراوەتەوە

خەندان -

ئەو پڵنگە ترسناکەی کە ١٣ هاوڵاتی ویلایەتێکی هیندستانی کوشتبوو، لەلایەن تیمێکی تایبەتی دارستانەکانی حکومەتی هیندستانەوە کوژرا.

میدیاکانی نزیک لە حکومەتی هیندستان بڵاویانکردەوە، لە ویلایەتی ماهاراشترای ڕۆژئاوای هیندستان، پڵنگێکی کێوی ماوەی ٢ ساڵە ترس و دڵەڕاوکێکەکی زۆری لەناو دانیشتوانی ویلایەتەکەدا دروستکردووە و بەهۆی هێرشی پڵنگەکەوە ١٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەڕێوبەرایەتی دارستانی ویلایەتی ماهاراشترا ئاماژەی بەوەکردووە، ماوەی چەند مانگێکە لەبەدواداچوونی بەردەوامدان بۆ دۆزینەوەی پڵنگەکە و دواجار ڕۆژی هەینی هاوڵاتیانی گوندێک پڵنگەکەیان بینیوە و تیمە تایبەتەکەیان ئاگادارکردوەتەوە.

هەروەها ڕاشیگەیاندووە، تیمە تایبەتەکە لەڕێی گولەی بێهۆشکەرەوە پڵنگەکەیان بریندار کردووە و دواتریش لەڕێی گولەیەکەوە پڵنگەکەیان کوشتووە.

کوشتنی پڵنگە ترسناکەکە مشتومڕێکی زۆری لەنێو وڵاتەکەدا دروستکردووە و ڕێکخراوەکانی مافی ئاژەڵان ڕەخنەی توندیان لە تیمەکەی حکومەت گرتووە لەبەرامبەر کوشتنی پڵنگەکە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP