کورسیەکەی ستیڤن هاوکینگ خرایە مەزادەوە

- 11/1/2018 5:07:00 PM 17418 جار خوێندراوەتەوە

خەندان -

کورسیە تایبەتەکەی ستیڤن هاوکینگ-ی زانای بەناوبانگی بواری فیزیا کە لە مانگی ئازاری ئەمساڵ کۆچی دوایی کرد لە وڵاتی بەریتانیا خرایە مەزادەوە.

لە مزایەدەکەدا ٢٢ لە کەرەستە تایبەتەکانی ستیڤن هاوکینگ نمایشکراوە و نرخی کورسیەکەی هاوکینگ بە ١٦٩ هەزار پاوەند دیاریکراوە.

ستیڤن هاوکینگ لە تەمەنی ٢١ ساڵیەوە توشی نەخۆشی ئیفلیجی دەبێت و لەڕێی چەند ئامێرێکی ئەلەکترۆنیەوە دەیتوانی بیرۆکەکانی لەبوارەکانی فیزیا و گەردونناسی بخاتەڕوو.

هاوکینگ بە یەکێک لە دیارترین زاناکانی بواری فیزیا دادەنرێت و لە ساڵی ١٩٤٢ لە شاری ئۆکسفۆردی بەریتانیا لەدایکبووە و لە ١٤ی ئازاری ٢٠١٨ بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP