تەرمی یەکەم شازادەی عێراق لە تورکیا بەخاکسپێردرا

- 10/31/2018 10:21:00 AM 14592 جار خوێندراوەتەوە

خەندان -

تەرمی شازادە محەمەد فەیسەڵی کوڕی یەکەم پاشای عێراق ڕۆژی سی شەممە لە یەکێک لە گۆڕستانەکانی شاری ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بەخاکسپێردرا.

شازادە محەمەد فەیسەڵ ئەلهاشمی کوڕی مەلیک فەیسەڵی یەکەم پاشای عێراق بوو کە لە ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگە لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کۆچی دوایی کرد.

تەرمی کوڕی یەکەم پاشای عێراق لەسەر وەسیەتی خۆی لە تورکیا بەخاکسپێردرا و لە مەراسیمی بەخاکسپاردنیدا، جگە لە کەسوکاری چەندین بەرپرسی باڵای ئەو وڵاتە بەشداریان کرد. 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP