زانیاری لەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت

- 10/26/2018 3:34:00 PM 169042 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

وابڕیارە لە پێنجی مانگی داهاتووەوە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت دەستپێبکات و یەکەم وەزارەتیش کە مووچە وەردەگرێت وەزارەتی پێشمەرگەیە.

بە پێی زانیارییەکانی خەندان وەزارەتی دارایی ئامادەیی تەواویکردووە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەران و سەرەتاش مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت و وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی و دارایش دوای ئەوە مووچە وەردەگرن و هیچ گۆرانکارییەک لە ریزبەندی وەزارەتەکاندا رووینەداوە.

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە چیتر خشتەی مووچە بڵاونەكاتەوە، و هەموو 30 ڕۆژ جارێك وەزارەتەكان مووچە وەردەگرن و راستەوخۆ خشتەكە بۆ گەنجینەكان رەوانە دەكرێت.

لەمساڵدا حكومەتی هەرێمی كوردستان تەنها حەوت مووچەی دابەشكردووە و وابڕیارە پێنجی ئەم مانگەش دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت بکرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP