بۆ یەكەمجار ژنێك دەبێتە سەرۆكی ئەسیوبیا

- 10/25/2018 10:18:00 PM 7247 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- خۆشناو حسێن

پەرلەمانی ئەسیوبیا متمانەیدا بە ساهلی ویرك زویدی، بۆ پۆستی سەرۆكی ئەو وڵاتە، ئەوەش دەبێتە یەكەم ژن كە پۆستی سەرۆكی وڵاتی ئەسیوبیا وەردەگرێت.

بەپێی تۆڕی هەواڵی بی بی سی، ساهلی ویرك زویدی لە ئێستادا تاكە ژنە لە كیشوەری ئەفریقا كە سەرۆكایەتی وڵاتێك دەكات.

ساهلی ویرك زویدی، سەرۆكی ئەسیوبیا لە كاتی سوێندخواردنیدا بەڵێنیدا كاری جددی بكات لە پێناو یەكسانی لە نێوان هەردوو رەگەزدا، هەروەها بەڵێنی ئاشتی و پێكەوە ژیانی لەناو وڵاتەكەیدا دا.

هەڵبژاردنی ساهلی ویرك زویدی بۆ سەرۆكایەتی ئەسیوبیا دوای دەست لەكاركێشانەوەی مولاتو تیشومی، لە پۆستەكەی دێت، كە پێشتر باڵیۆزی ئەسیوبیا بووە لە سەنیگال و جیبۆتی، هەروەها نوێنەری پێشوویی نەتەوە یەكگرتووەكان بووە لە یەكێتی ئەفریقا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP