شەمەندەفەرەکە بەسەریدا دەڕوات، بەڵام نامرێت

- 10/25/2018 4:30:00 PM 17650 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

پیاوێکی هیندستانی لە مردن دەگەڕێتەوە، پاش ئەوەی شەمەندەفەرێک بەسەریدا دەڕوات.

بەگوێرەی هەواڵێکی "دەیلی مەیل" لە هیندستان پیاوێک بەناوی ئامیت ئاروال لە وێستگەیەکدا، لەکاتێکدا دەیەوێت هاوڕێکەی لەوبەری هێڵی شەمەندەفەرەکەوە ببینێت، لە ناکاو بەخێرایی شەمەندەفەرەکە بەرەو رووی دێت، دەشڵەژێت و خێرا لەجێگای خۆی پاڵدەکەوێت، شەمەندەفەرەکە بەسەریدا دەڕوات، بەڵام دواتر بە ساغی هەڵدەستێتەوە و لە مردن رزگاریدەبێت.

دوای رووداوەکە لەلایەن خێزانەکەیەوە دەبرێتە نەخۆشخانە و پشکنینی بۆ دەکەن، بەڵام تەنها کەمێک سەری برینداردەبێت.
 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP