خشتەی دابەشکردنی مووچەی ئەمڕۆ و سبەی

- 10/24/2018 8:28:00 AM 123405 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەرانی هەرێم تاوەكو ئێستا بەردەوامە و بڕیارە لەم هەفتەیەدا كۆتایی بە دابەشكردنی بێت. 
 
بەپێی زانیارییەكانی خەندان، ئەمڕۆ و سبەی مووچەی خانەنشینی مەدەنی دابەشدەكرێت و کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووز دێت.

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە چیتر خشتەی مووچە بڵاونەكاتەوە، و هەموو 30 ڕۆژ جارێك وەزارەتەكان مووچە وەردەگرن و راستەوخۆ خشتەكە بۆ گەنجینەكان رەوانە دەكرێت.

لەمساڵدا حكومەتی هەرێمی كوردستان تەنها شەش مووچەی دابەشكردووە و تا ئێستاش دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووز كۆتایی پێنەهاتووە، لەكاتێكدا ٢٣ رۆژ بەسەر مانگی 10دا تێپەڕیوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP