پاشماوەی کۆنترین کەشتی لە جیھاندا دۆزرایەوە

- 10/23/2018 9:14:00 PM 40171 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- دانا تەیب مەنمی 

پاشماوەی کۆنترین کەشتی لە جیھاندا کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٢٤٠٠ ساڵ لەمەوبەر لە دەریای رەشدا لەنزیک کەناراوەکانی بولگاریا دۆزرایەوە.

بەپێی ھەواڵێکی بی بی سی، پاپۆڕەکە درێژییەکەی ٢٣ مەترەو لەلایەن تیمێکی لێکۆڵەرانی بەریتانی و بولگارییەوە دۆزرایەوە و بە فەرمی وەکو پاشماوەی کۆنترین کەشتی لە جیھاندا دەستنشانکرا.

لێکۆڵەران تووشی سەرسوڕمان ھاتن کاتێک بۆیان دەرکەوتووە کەشتییە بازرگانییەکە لە دیزایندا زۆر نیزیکە لە پاپۆڕەکانی سەردەمی یۆنانییە دێرینەکان.

کەشتییەکە دوای تێپەڕبوونی ئەو ماوە زۆر وەکو خۆی ماوەتەوە و لێکۆڵەرەکان ھۆکارەکەی بۆ نەبوونی ئۆکسجین لەشوێنی دۆزینەوەکەی دەگەڕێننەوە لە قوڵایی دوو ھەزار مەتردا. 

کەشتییەکە لەدووری زیاتر لە ٨٠ کیلۆمەتر لە شاری بورگاسی بولگاریا لە قوڵایی دەریای ڕەشدا دۆزراوەتەوە. 





Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP