"كێشه‌ى قوتابخانه‌كانى سه‌ر به‌ گوله‌ن ده‌كرێت به‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌ربكرێن"
سه‌فین دزه‌یى: خوازیارین درێژە بە پەیوەندییە باشەکانمان لەگەڵ تورکیا بدەین

- 10/18/2018 10:26:00 PM 11291 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان-

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایده‌گەیه‌نێت خوازیارن لە سەرجەم بوارەکاندا درێژە بە پەیوەندییە باشەکانیان لەگەڵ تورکیادا بدەن و ده‌شڵێت، كێشه‌ى قوتابخانه‌كانى سه‌ر به‌ رێكخراوى خزمه‌تى فه‌تحوڵا گوله‌ن، ده‌كرێت به‌ دیالۆگ له‌گه‌ڵ توركیا چاره‌سه‌ر بكرێت.

سه‌فین دزه‌یى لەمیانی سەردانیکردنی قوتابخانەی نێودەوڵەتیی مەعاریف لە هەولێر بۆ مه‌راسیمى كردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كه‌ به‌ ئه‌نادۆڵى وتووه‌،"پەیوەندیی باشمان لەگەڵ تورکیادا هەیە."

دزه‌یى هه‌روه‌ها ده‌ڵێت"خوازیارین لە سەرجەم بوارەکاندا درێژە بە پەیوەندییە باشەکانمان لەگەڵ تورکیادا بدەین، تورکیا لە بوارەکانی پەروەردە و کولتووردا وڵاتێکی زۆر پێشکەوتووە".

جەختی لەوەکردووته‌وه‌ دەیانەوێت سوود لە ئەزموونی تورکیا لە بوارەکانی پەروەردە و کولتووردا وەربگرن"تورکیا لە بوارەکانی پەروەردە و کولتووردا وڵاتێکی زۆر پێشکەوتووە، ئێمەش گرنگیی بەم بوارانە دەدەین".

سه‌باره‌ت به‌و قوتابخانانه‌ى كه‌ سه‌ر به‌ رێكخراوى خزمه‌تى فه‌تحوڵا گوله‌نن باسیله‌وه‌كردووه‌، "شاندی وەقفی مەعاریفی تورکیا  لەگەڵ وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌ و ئەو کێشانە دەکرێت لەرێگەی دیالۆگەوە چارەسەربکرێن".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP